DIL Logo

ڕوماڵ

کۆمپانیای دل تکنولوجی کۆمپانیایەکی پەیوەندییە کە خاوەن و بەڕێوەبەری یەکێکە لە گەورەترین و متمانەپێکراوترین و هەمەچەشنترین ژێرخانی پێشکەوتوو لە ناوچەکانی حکومەتی هەرێم و دەرەوەی حکومەتی هەرێم. تۆڕی نیشتمانیمان زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پەیوەندییەکانی بۆ فرانکفۆرت، سۆفیا، و ئەستەنبوڵ لە ئەوروپا درێژدەکاتەوە، هەروەها وڵاتانی دراوسێ لەوانە تورکیا، ئوردن، کوێت، سعودییە، ئیمارات، و بەحرەین لە ڕێگەی پەیوەندی فایبەری هەمەچەشن بە ڕێڕەو و توانای جۆراوجۆرەو. کۆمپانیای دل تکنولوجی تۆڕێکی نیشتمانی سنور بڕ لە فایبەر ئۆپتیکی زەمینی دابین دەکات کە بەردەوامبوونی پەیوەندیەکانی توانای خۆچارەسەرکردنی هەیە بۆیە متمانەپێکراو و کاریگەرترینە لە ناوچەکەدا لەڕوی تێچوونەوە. ئەمەش وادەکات دل تکنولوجی بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندیاکەن بە نرخێکی گونجاو بۆ کڕیارەکانی دابین بکات. لە ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە توانا نێودەوڵەتییە بەرچاوەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕووی تێچوونەوە، تەکنەلۆژیای دل خۆی وەک پێشەنگی پێشکەشکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە عێراقدا جێگیر کردووە. بە دابینکردنی پێویستییەکانی پەیوەندیکردن بۆ هەردوو کڕیارە ناوخۆیی و جیهانییەکان، دل تکنولوجی خزمەتگوزارییەکی پەیوەندی داهێنەرانەی بێهاوتا پێشکەش دەکات. هەروەها دل تکنولوجی چارەسەری تایبەتمەند پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات بە پشتبەستن بە داواکارییەکانیان، بەپێی توانا و بەردەستبوون. ئەمەش بەو مانایەیە کە دل تکنولوجی دەتوانێت خزمەتگوزارییەکانی ڕێکبخات بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوازەکانی هەریەك لە کڕیارەکانی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زۆرترین سوود لە ژێرخانی پەیوەندییەکانیان وەردەگرن.

city