
01
گواستنەوەی بەكۆی توانستی ئینتەرنێت
بەهێزترین تۆڕی پێكەوەبەستن و پەیوەندی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا
"دڵ تكنولوجی" بەهێزترین توانستی ئینتەرنێت و داتا و خزمەتگوزارییەكانی هەیە. خزمەتگوازییەكان بۆ كۆمپانیاكانی مۆبایل و كۆمپانیاكانی دەستەبەركاری ئینتەرنێت و كڕیارانی بەكۆی ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەستەبەر دەكات.
بەهۆی تۆكمەیی و بەهێزی ژێرخانی تۆڕەكەیەوە، كە بە تەكنۆلۆژییا بەهێزەكانی وەك (IP MPLS) و (DWDM) پەرەیان پێدراوە، "دڵ تكنولوجی" بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری دەستەبەركردن و گواستنەوەی ئینتەرنێت بە كەمترین دواكەوتن پێش دەكات. ئەمەش دەرفەت بۆ بەگەڕخەرانی خزمەتگوزارییەكانی گەیاندن و ئینتەرنێت دەڕەخسێنێت كە ئاسۆی كارەكانیان بەرفراوان بكەن و پێگەی خۆیان لە بازاڕی گەیاندندا قایمتر و بەهێزتر بكەن.
كۆمپانیای "دڵ تكنولوجی" خزمەتگوازری پێكەوەبەستنی بگۆڕەكان لە نێو شار و شارۆچكەكاندا بۆ كۆمپانیاكانی مۆبایل و دامەزراوەكانی دیكە پێشكەش دەكات، لەم ڕێگەیەشەوە گەرەنتی گواستنەوەی داتا و زانیارییەكان بە ئاستێكی زۆر خێرا، تۆكمە و پارێزراو دەكات.
كۆمپانیای "دڵ تكنولوجی" مۆڵەتپێدراوی فەرمییە بۆ پێشكەشكردنی هەردوو خزمەتگوزاری "دابەزاندن" و "ترانزێت"ـی ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراقدا. لەم ڕێگەیەشەوە توانایەكی دەگمەن و بێهاوتای هەیە بۆ گەیاندنی ئینتەرنێت بۆ هەموو شوێن و ناوچەیەك لە عێراق و كوردستاندا.